ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ پلانێکی گەورەی بۆ ئیماڕات داڕێشتووە

''لەوانەیە ژمارەی کورسییەکان بۆ 100 هەزار زیادبکرێن''

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ چەند رۆژێک دوای ئاشکرابوونی پلانەکانی مانچێستەر یونایتد، پلانی فراوانکردنی یاریگای ئیماڕاتی داڕێشت.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ خەریکە خوێندنەوە بۆ فراوانکردنی یاریگای ئیماڕات دادەڕێژێت، تاوەکو ژمارەی کورسییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات و هاوتەریب بێت لەگەڵ یاریگاکانی نوێی پرێمەرلیگ.

ئارسیناڵ رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری سەرەکی بۆ فراوانکردنی یاریگاکەی بووەتەوە. یەکێک لە ئاڵنگارییە سەرەکییەکان، تێچووی پڕۆژە و ماوەی جێبەجێکردن و کاریگەرییە لەسەر ناوچەکە.

فراوانکردنی یاریگای ئیماڕات پێویستی بە رەزامەندی شارەوانی ناوچەی ئیلنگرتن و دەستەی گواستنەوەی لەندەنە. یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانیش، وێستگەی مێترۆ ‘ئەندرگڕاوند’ی هۆڵۆوای رۆدە، کە لە رۆژانی یارییەکان زۆر جەنجاڵ دەبێت و پێویستە وێستگەکەش فراوان بکرێت.

لە یۆلیۆ/تەمووزی ساڵی 2023 بۆ یەکەمجار جۆش کڕۆنیکێ، هاوسەرۆکی ئارسیناڵ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی ESPN پلانی فراوانکردنی یاریگاکەی ئاشکراکرد.

سەرەڕای داواکاریی زۆری یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ دەستنیشانکردنی یاریگاکە لە یۆرۆی 2028، کەچی ئارسیناڵ رەتیکردەوە و بژاردەی فراوانکردنی یاریگاکەی خستەڕوو.

سبەی لە یاریی دێربی لەندەن، ئارسیناڵ لە یاریگای خۆی میوانداری چێڵسی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button