
یاریگا –
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر نیوكاسڵ یونایتد لە یاری كۆتایی جامی كاراباو دەكات.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان نیوكاسڵ یونایتد و لیڤەرپوول لە یاریگای وێمبڵی لە یاریی كۆتایی جامی كاراباو رووبەرووی یەک ببنەوە.
لیڤەرپوول لە قۆناخی پێشكۆتایی رووبەڕووی تۆتنهام بووەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی پێنج بە سفر یارییەكەی بردەوە و نیوكاسڵیش لە پێشكۆتایی بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوار و سفر لەئارسیناڵی بردەوە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن پاریس سانجێرمانەوە لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ كرانە دەرەوە، رێدز دەیەوێت بە بردنەوەی جامی كاراباو هاندەرانی ئاشت بكاتەوە.
لەبەرامبەردا نیوكاسڵ دەیەوێت دوای ماوەیەكی زۆر نازناوێک بباتەوە، كۆتا نازناوی یانەكە دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی 1954/55.
⏳#EFL | #CarabaoCupFinal pic.twitter.com/TGDULWynyL
— Carabao Cup (@Carabao_Cup) March 13, 2025
لە لێدوانێكیدا بۆ هەژماری فەرمی جامی كاراباو لە پلاتفۆرمی ئێكس محەمەد سەڵاح گوتی:
ئەوە تەنیا یارییەكی ئاسایی نییە، هەستێكی نایابە لە یاریی كۆتاییدا یاریی بكەیت و نازناو بەدەستبهێنیت.
پێوویستە گرنگی بردنەوەی ئەم پاڵەوانییەتیانە بزاندرێت، پێش ئەم یارییە گەورانە هەست بە دڵخۆشی دەكەم.
سەڵاح لەم وەرزەدا بەشداری لە 42 یاریی كردووە و توانیویەتی 32 گۆڵ بكات و 22 گۆڵیش درووست بكات.