کوردستانکێ باشترینە؟گرنگترین

ئەستێرەی یاریگا؛ فرانسیس دادزی باشترین یاریزانی گەڕی بیست و دووەمی خولی نایابی کوردستان بوو

لە یاریی لوتکەی پێشمەرگەی هەولێر و شێروانە هاتریکی کرد

Yariga App

یاریگا –

فرانسیس دادزی هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر بە باشترین یاریزانی گەڕی بیست و دووەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە هەڵدەبژێرێت.

فرانسیس دادزی هێرشبەری گانایی یانەی پێشمەرگەی هەولێر باشترین یاریزانی ئەم گەڕەی خولی نایابی کوردستان بوو، لە یاریی بەرامبەر شێروانە هاتریکی کرد و رۆڵێکی کاریگەری لە سەرکەوتنی یانەکەی هەبوو، کە لە یاریی لوتکەی ئەم هەفتەیەی خولەکە 5-4 لە شێروانەیان بردەوە.

دادزی لە یارییەکەی پێشمەرگەی هەولێر و شێروانە لە خولەکەکانی 13 و 64 و 68 سێ گۆڵی کرد، ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزە لە خولەکە گەیاندە 12 گۆڵ کە دوو گۆڵی بە پێناڵتی بوون، جگە لەو 12 گۆڵە. لە جامی کوردستانیش دوو گۆڵی کردووە.

هێرشبەرە 29 ساڵانەکە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە سۆرانەوە پەیوەندی بە ریزەکانی پێشمەرگەی هەولێرەوە کرد، کە سەرەتای ساڵی 2024 لە گاناوە پەیوەندی بە یانەی سۆرانەوە کردبوو.

پێشمەرگەی هەولێر بەو بردنەوەیەی لەم گەڕە بەدەستیهێنا، بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستان زیاتر خۆی لە شێروانەی پێشەنگ نزیککردەوە، کە یانەکەی کەلار بە 43 خاڵ پلەی یەکەمی خولەکەی گرتووە و زاخۆش بە 41 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button