ململانێی گەیشتن بەریزی نایابی کوردستان بۆ کۆتا هەفتە دواکەوت
هەر چوار یانەکەی ریزبەندی پێشەوە سەرکەوتن

یاریگا –
وێڕای سەرکەوتنی یانەکانی پێشەوەی ریزبەندی بەڵام هیچ یانەیەک بەفەرمی بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی کوردستان سەرنەکەوتووە.
لە گەڕی 14ـەی خولی پلە یەکی کوردستان، بە هۆی سەرکەوتنی چوار یانەکەی پێشەوەی ریزبەندی ململانێی گەیشتن بەریزی نایاب بۆ دوا هەفتە دواکەوت، قەڵادزێ لە یاریگای خۆی 4 _ 0 لە کفری بردەوە و لە دوا گەڕی خولەکە بەرامبەر شۆڕجە پێویستی بە یەک خاڵە بۆ ئەوەی بە فەرمی سەرکەوێت بۆ ریزی نایابی کوردستان.
هەڵۆ سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی 1 _ 0 لە کۆیەی بردەوە، لە گەڕی داهاتوو هەڵۆ لە یاریگای خۆی میوانداری زانکۆی جیهان دەکات و لە ئەگەری سەرکەوتن لەم یارییە بێ چاوەڕوان کردنی ئەنجامی یانەکانی تر ئەوا دەگاتە ریزی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، هەڵۆ بە 28 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولەکە دێت، زانکۆی جیهانیش بە هیوایەکی کەمەوە یارییەکە دەکات و لە ئەگەری سەرکەوتنی لەم یارییە و شکستی خاک بەرامبەر کفری، زانکۆی جیهان دەگاتە ریزی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، زانکۆی جیهان 25 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی چوارەم دێت.
خاک لە یاریگای خۆی 2 _ 0 لە تەناهی بردەوە، لە دوا گەڕی خولەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی پێویستی بە سەرکەوتنە بەرامبەر کفری و شکست یاخود یەکسان بوونی هەڵۆ بۆ ئەوەی بگاتە ریزی نایاب، خاک 27 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی سێیەمی خولی پلە یەکی کوردستان دێت.
ریزبەندی یانەکانی خولی پلە یەکی کوردستان