
یاریگا –
پاش تەنیا سێ ساڵ لە کرانەوەی، چێشتخانە بەناوبانگەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و رافایێل نادال لە مەدرید دادەخرێت.
ماڵپەڕی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، چێشتخانەی تۆ تۆ ئیتاڵیا کە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و رافاێل نادالی ئیسپانی خاوەندارێتی دەکەن، لەناکاو لقی مەدریدی داخراوە.
چێشتخانەکە بەشێکە لە گروپی تاتێ کە رافایل نادال، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هەردوو ئەستێرەی باسکە، رودی هێرناندێز و پاو گاسۆل خاوەندارێتی دەکەن.
چێشتخانەکە لە بەهاری 2022 کرایەوە و لەناوجەرگەی شاری مەدریدە، خواردنی ئیتاڵی پێشکەش دەکات و پاستا و مەعکەڕۆنی چێشتخانەکە ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، هێشتا هۆکاری داخرانی چێشتخانەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لقەکانی دیکەی لە دوبەی و ئەبو زەبی هێشتا کراوەن و پیشوازی لە میوانان دەکەن.
تۆتۆ بەشێک بوو لە ئیمپراتۆریەتی بازرگانی رۆناڵدۆ، دۆن جیا لە تۆپی پێ بازرگانێکی سەرکەوتووە و خاوەنی کلینکی چاندنەوەی قژ، مارکەی جلوبەرگی تایبەت بەخۆی، چەندین هۆڵی وەرزشی و مارکێتێکی گەورەی فرۆشتنی ئامێرە وەرزشییەکانیشە. دەیەوێت بازرگاییەکەی فراوانتر بکات و کار بۆ کڕینەوەی یانەیەکی تۆپی پێ دەکات