پریڤیوی یاریی بایەر لیڤەركوزن V بایرن میونشن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی ئاگرینی دیكەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بایەر لیڤەركوزن و بایرن میونشن رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بایەر لیڤەركوزن لە یاریگای بای ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
پڕۆفایلی یاری

یاریی چوون بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامێكی گەورە و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە بایەر لیڤەركوزن بردەوە و لە گەیشتن بە قۆناخی چارەكی كۆتایی تەواو نزیک بووەتەوە.
لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكاندا بایرن میونشن نەیتوانی راستەوخۆ خۆی بگەیەنێتە قۆناخی شازدە، بۆ گەیشتن بەو قۆناخە لە یاریی پلەی ئۆفدا رووبەرووی سێڵتك بووەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە.
لە بەرامبەردا بایەر لیڤەركوزن لە ریزبەندی شەشەمی قۆناخی خول – كۆمەڵەكاندا بوو راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.
لەم وەرزەی بۆندسلیگادا بایرن میونشن لە كۆی 25 یاریی لە 19 یاریی براوە بووە و چوار یاریی یەكسان بووە و دوو یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش بایەر لیڤەركوزنی دووەمەوەیە.
لە بەرامبەردا بایەر لیڤەركوزن لە كۆی 25 یاریی لە 15 یاریی براوە بووە هەشت یاریی یەكسان بووە و دوو یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی بۆندسلیگا دێت.
هەردوو یانە لە مێژوودا 103 جار رووبەرووی یەک بوونەتەوە بایرن میونشن لە 61 یاریی براوە بووە، 22 جار لیڤەركوزن و لە 20 یارییش یەكسان بوون.
بایرن میونشن 206 گۆڵی كردووە و لیڤەركوزنیش 123 گۆڵ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بایەر لیڤەركوزن بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزانی یەكلاكەرەوە و بە بێ موكیلی، فلۆریان فیرتز، ئاندریخ، تێریر، هوفمان و بیلۆشیان رووبەرووی بایرن میونشن دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا بایرن میونشن بە بێ مانویێل نۆیەر، پاڤلۆڤیچ و بوخمان بەرامبەر بایەر لیڤەركوزن یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایەر لیڤەركوزن
هرادێكی
هینكاپێ، تا، تاپسۆبا
فریمپۆنگ، گارسیا، چاكا، گریمالدۆ
تێلا، عادل، بۆنیفاس
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایرن میونشن
ئۆربیگ
لایمەر، ئوپامیكانۆ، كیم، گێرێرۆ
كیمیچ، گۆرێتزكا
ئۆلیس، موسیالا، كۆمان
كەین