
یاریگا –
یانەی ریال مەدرید نرخی ئێدواردۆ کاماڤینگای بۆ یانە کڕیارەکانی دیاریکرد و گەورەیەکی پرێمەرلیگیش خواستی پیشانداوە.
کاماڤینگا ئەم وەرزە بژاردەی سەرەکیی کارلۆ ئانچێلۆتی نییە و پێکانیش بەشێکی هۆکارەکان بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاخێس، مەدرید نرخی ئەستێرەی فەڕەنسیەکەی بە 70 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە بۆ هەر کڕیارێک لە هاوینی ئەم ساڵ نیازی گواستنەوەی پیشان دەدەن.
لای خۆیەوە فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای، مانچێستەر یونایتد بەوردی چاودێری ئێدواردۆ دەکات وەک یەکێک لە لیستی کڕینەکانی بۆ ئەم هاوینە. هاوکات CAA Stellar کە کۆمپانیای بریکاریی یاریزانەکەیە پەیوەندیەکی توندی لەگەڵ مان سیتی هەیە و پێشتر ئاسانکارییەکی زۆری لە گواستنەوەی عومەر مەرمووش لە ئێنتراخت فڕانکفورتەوە بۆ یانە ئینگلیزیەکە.
ناوەڕاستکارەکە کە گرێبەستەکەی لە 2029 بەسەردەچێت، لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداریی لە 26 یارییدا کردووە. خاوەنی تەنها یەک گۆڵ و دوو ئەسێستە.