ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید یەکلابووەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەلۆنسۆ بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید یەکلابووەتەوە، هەموو لایەک دەزانن راهێنەرە ئیسپانییەکە دەبێتە راهێنەری داهاتووی لۆس بلانکۆس.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، چابی ئەلۆنسۆ دەبێتە راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید، تەنانەت کارلۆ ئەنچیلۆتیش دەزانێت راهێنەرەکەی بایەر لیڤەرکوزن شوێنی دەگرێتەوە، راهێنەرە ئیسپانییەکە چاوەڕێی ریال مەدرید دەکات بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەکە بگرێتە ئەستۆ.

ریلیڤۆ رایگەیاندووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئێستای ریال مەدرید دەیەوێت لە پۆستەکەی بەردەوام بێت و بڕوای وایە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی کاریگەری لەسەر چارەنووسی دەبێت، دەیەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە مەدرید بەردەوام بێت، بەڵام خۆشی لەوە دڵنیایە ئەلۆنسۆ دەبێتە جێنشینی.

چابی ئەلۆنسۆ کە هاوینی رابردوو وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول و بایرن میونشنی رەتکردەوە، چاوەڕێی پەیوەندییەکی ریال مەدرید دەکات بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەکە وەربگرێت، کە پێشتر وەکو یاریزانیش درێسی مێرەنگی پۆشیوە.

خۆرخی پیکۆن رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە ریلیڤۆ کە راپۆرتەکەی ئامادە کردووە، رایگەیاندووە ئەنچیلۆتی وەرگرتنەوەی راهێنەرایەتیکردنی ریال مەدرید بۆ جاری دووەم وەکو دیارییەکی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەبینێت، بۆیە نایەوێت لە یانەکە بڕوات، بەڵام لەدوایین لێدوانی رۆژنامەوانیدا لەبارەی داهاتویو خۆی گوتی ‘نازانم چی روودەدات لە داهاتوو’.

بابەتی زیاتر

Back to top button