
یاریگا –
لە دوای هەفتەیەک دابڕان ئەمڕۆ یارییەكانی پرێمەرلیگ بە یاریی نێوان نۆتینگهام و مانچێستەر سیتی دەستپێدەكاتەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 15:30 بە كاتی كوردستان نۆتینگهام لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 28ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

نۆتینگهام لەم وەرزەدا بە راهێنەرایەتی نونۆ سانتۆ ئاستێكی نموونەیی پێشكەش دەكەن، بە جۆرێک ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگی گرتووە.
لەم وەرزەدا نۆتینگهام 27 یاریی كردووە، لە 14 یاریی براوە بووە شەش یاریی یەكسان بووە و حەوت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتیەكەی گواردیۆلا وەرزێكی تەواو خراپی هەیە و لە چامپیۆنزلیگ كرایە دەرەوە و لە پرێمەرلیگیش لە ریزبەندی چوارەم دێت.
لەم وەرزەدا و لە 27 یارییدا 14 یاریی براوە بووە پێنج یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی 20 خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
نونۆ سانتۆ تەنیا بە بێ كارلۆس میگێل رووبەرووی سیتیزن دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا پێپ گواردیۆلا بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەك لە مانویێل ئاكانجی، جۆن ستۆنز، ناتان ئاكێ، رۆدری و ئۆسكار بۆب بێبەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نۆتینگهام
سێڵس
میلینكۆڤیچ، مۆرێلۆ، ویلیامس ، ئاینا
دۆمینیگێز، ئاندیرسن
ئیلانگا، گیبس وایت، هودسن ئۆدۆی
كریس وود
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی
ئێدەرسن
خوسانۆڤ، نونێس، دیاس، ڤاردیۆڵ
نیكۆ گۆنزالێس، كۆڤاسیچ
دۆكو، مەرمووش، ساڤیۆ
هالاند