گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026مۆندیالی 2030

فیفا بەنیازە ژمارەی هەڵبژاردەکانی مۆندیال بکاتە 64 هەڵبژاردە

Yariga App

یاریگا –

فیفا بەنیازە ژمارەی هەڵبژاردەکانی مۆندیال هێشتا فراوانتر بکات و ژمارەی هەڵبژاردەکان دەگەیەنێتە 64 هەڵبژاردە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بەنیازە ژمارەی هەڵبژاردەکانی مۆندیال لە 48 هەڵبژاردەوە بۆ 64 هەڵبژاردە بەرز بکاتەوە، کە وابڕیارە مۆندیالی 2026 بۆیەکەمجار لە مێژوودا بە بەشداریی 48 هەڵبژاردە لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوە بچێت.

ZURICH, SWITZERLAND - MARCH 5: FIFA President Gianni Infantino speaks during FIFA Council meeting no.31 at the Home of FIFA on March 5, 2025 in Zurich, Switzerland. (Photo by Harold Cunningham - FIFA/FIFA via Getty Images)

رۆژنامە ئەمریکییەکە رایگەیاندووە، هێشتا دیار نییە فیفا بەنیازە لە مۆندیالی 2030 یان 2034 ئەم بیرۆکەیەی جێبەجێ بکات، کە مۆندیالی 2030 لەلایەن مەغریب و پۆرتوگاڵ و ئیسپانیا میوانداریی دەکرێت، لەوانەیە ئەگەر لەو مۆندیالە ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان بکرێتە 64 هەڵبژاردە، ئەوا ئۆرۆگوایش وەکو چوارەم وڵات بۆ میوانداریکردنی مۆندیالەکە رابسپێردرێت.

جینای ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا ئەم پێشنیازەی بەدڵە و ئەگەر ئەم پێشنیازە دەنگی پێویست لە کۆنگرێسی فیفا بەدەست بهێنێت، ئەوا لە ساڵانی داهاتوو ژمارەی هەڵبژاردەکانی مۆندیال هێشتا زیاتر دەبن، کە ئەگەر ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیال بکرێتە 64 هەڵبژاردە، ئەوا ژمارەی یارییەکانی هەر وەشانێک دەگاتە 128 یاری.

مۆندیالی 2022 دوایین وەشان بوو بە بەشداریی 32 هەڵبژاردە بەڕێوە بچێت، کە ئەرجەنتین لەوەتەی مۆندیالی 1986 بۆیەکەمجار جامی جیهانی بەدەستهێنا و لەسەر خاکی قەتەڕ بووە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button