ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جۆشوا کیمیچ هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

"چەند یانەیەک لەسەرهێڵن"

Yariga App

یاریگا –

جۆشوا کیمیچ پشتڕاستیدەکاتەوە چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

شەوی رابردوو لە یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، بایرن میونشن میوانداری بایەر لیڤەرکوزنی کرد و 3-0 یارییەکەی بردەوە.

پاش یارییەکە جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی و لەبارەی داهاتووی خۆی چەند نهێنییەکی درکاند و پشتڕاستیکردەوە ئۆفەری چەند یانەیەک لەسەر مێزەکەیەتی.

ماکس ئێبرەڵ کەسێکی راستگۆیە و بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم دەجەنگێت، بەڵام تۆپەکە لە گۆڕەپانی من نییە چونکە دەمویست بەر لە پشووە نێودەوڵەتییەکان گرێبەستەکەم نوێبکەمەوە.

گفتوگۆکان لەگەڵ ماکس ئەرێنین و راستەوخۆ گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم دەکەین، بەڵام ئۆفەری چەند یانەیەکی دیکەشم پێگەیشتووە، کە نامەوێت ناویان بهێنم. بەمزووانە بڕیاری کۆتایی خۆم دەدەم.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئەڵمانیا، پاریس سان جێرمان ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی کیمیچ پێشکەشکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ماکس ئێبرەڵ، بەڕێوبەری وەرزشی بایرن و جۆشوا کیمیچ جارێکی دیکە کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button