ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

یانەیەکی ئەڵمانی دەیەوێت راوول گۆنزالێز راهێنەری ریال مەدرید کاستییا بکاتە راهێنەری

Yariga App

یاریگا –

شاڵکێ دەیەوێت رائول گۆنزالێز رازی بکات ببێتە راهێنەری یانەکەی، لەکاتێکدا پێشتر دوو جار راهێنەرە ئیسپانییەکە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانە ئەڵمانییەکەی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، یانەی شاڵکێی ئەڵمانی بۆ جاری سێیەم لە هەوڵدایە رائول گۆنزالێز راهێنەری ریال مەدرید کاستییا رازی بکات ببێتە راهێنەری یانە شینپۆشەکە، کە یانە ئەڵمانییەکە لە خولی پلە دوو ئەنجامەکانی باش نین و بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت.

شاڵکێ کە پێشتر رائول گۆنزالێز یاریی بۆ کردووە، ئێستا لە بۆندسلیگا 2 لە پلەی دوازدەم دێت و لە 24 یاری تەنیا 30 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە گەڕانەوەی بۆ ریزی یانە پلە یەکەکانی ئەڵمانیا دوورە، کە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ماوەیەک لەمەوبەر کارل گیرارێتس راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

رائول گۆنزالێز کە دەیەوێت ریال مەدرید کاستییا لە ریزی یانە پلە سێیەکان بۆ ریزی یانە پلە دووەکان سەربخاتەوە، لەوەتەی هاوینی رابردوو بووەتە ئامانجی شاڵکێ بەڵام پێشتر هەردوو جار ئۆفەری یانە ئەڵمانییەکەی رەتکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button