چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی بایرن میونشن V بایەر لیڤەركوزن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگدا دوو زلهێزەكەی ئەڵمانیا رووبەرووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانداری بایەر لیڤەركوزن بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا هەردوو یانە لە هەفتەی 22ی بۆندسلیگا رووبەڕووی یەک بوونەوە و یارییەكە بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتایی هات.

لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكاندا بایرن میونشن نەیتوانی راستەوخۆ خۆی بگەیەنێتە قۆناخی شازدە، بۆ گەیشتن بەو قۆناخە لە یاریی پلەی ئۆفدا رووبەرووی سێڵتك بووەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە.

لە بەرامبەردا بایەر لیڤەركوزن لە ریزبەندی شەشەمی قۆناخی خول – كۆمەڵەكاندا بوو راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.

لەم وەرزەی بۆندسلیگادا بایرن میونشن لە كۆی 24 یاریی لە 19 یاریی براوە بووە و چوار یاریی یەكسان بووە و یەك یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش بایەر لیڤەركوزنی دووەمەوەیە.

لە بەرامبەردا بایەر لیڤەركوزن لە كۆی 24 یاریی لە 15 یاریی براوە بووە هەشت یاریی یەكسان بووە و یەك یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی بۆندسلیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بایرن میونشن بە بێ ئالێكساندەر پاڤلۆڤیچ و بوخمان رووبەرووی بایەر لیڤەركوزن دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا چابی ئالۆنسۆ بە بێ رۆبێرت ئاندرێخ، مارتن تێریر و بێلۆسیان رووبەرووی بایرن میونشن دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایرن میونشن

نۆیەر

لایمەر، ئوپامیكانۆ، كیم، گێرێرۆ

كیمیچ، پالینیا

ئۆلیس، موسیالا، سانێ

كەین

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایەر لیڤەركوزن

هرادێكی

موكێلی، تا، تاپسۆبا

فریمپۆنگ، گارسیا، چاكا، گریمالدۆ

تێلا، ڤیرتز، شیك

بابەتی زیاتر

Back to top button