چامپیۆنزلیگگرنگترین

ریال مەدرید بووە خاوەنی ژمارەیەکی ناوازە لە مێژووی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی لە چامپیۆنزلیگ کاتێک لە یاریی چوونی قۆناخی 16 میوانداریی ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد.

ریال کە بە بردنەوەی 15 نازناوی جامەکە بە پادشای جامەکە ناسراوە، بە هاتنە یاریگا بەرامبەرد دراوسێ مەدریدیەکە کۆی یارییەکانی لەو پاڵەوانێتیە بەرزکردوە بۆ 500 یاریی. ئەوەش زۆرترینە لەسەر ئاستی یانە بەشداربووەکان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ.

لە کۆی ئەو 500 بەشدارییە، ریال توانیویەتی 301 بردنەوە، 85 یەکسانبوون و 113 دۆڕانی هەیە.

بەو گۆڵەی لە گێمی یەکەم لە رێگەی رۆدریگۆ لە تۆڕی ئاتلێتی تۆمارکرد، ژمارەکەی بەرزترکردەوە بۆ 1,102 گۆڵ.

نزیکتری دوو یانە لە مێرێنگیەوە کە زۆترین جار بەشداریی یارییەکانی چامپیۆنزلیگی کردبێت بایرن میونشن و بارسێلۆنایە بە 404 و 357 یاریی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button