ئیتاڵیا

هەمڵس توانج لە یانەکەی دەدات و هاندەرانی رۆما تووڕە دەکات

Yariga App

6 یاریگا –

ماتس هەمڵس بەهۆی یاری نەکردنی و دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ لە رۆما بێزار بووە و بە پۆستێکی ئینستاگرام توانج لە یانەکەی دەدات.

سەرەڕای ئەنجامە باشەکانی رۆما لە چەند هەفتەی رابردوو لە سەردەمی کلاودیۆ رانیێری، بەڵام یاریی نەکردنی ماتس هەمڵس لە دوو یاری کۆتایی جیالۆرۆسی بە دڵی بەرگریکارە ئەڵمانیەکە نەبوو، هەروەها بە پۆستێکی گاڵتە ئامێز کاردانەوەی بەرامبەر بە دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگەکەی نیشاندا.

هەمڵس، کە حەزێکی زۆری بۆ گەشتکردن و سەردانی شوێنە مێژوویەکان و گەشتیارییەکانی رۆما هەیە، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر وێنەی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی:

وە خەڵاتی ئۆسکار بۆ درێژترین پشوو دەدرێت بە…

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Mats Hummels (@aussenrist15)

بەڵام ئەم پۆستەی لە ئینستاگرام هاندەرانی رۆمای تووڕە کردووە، کە پێیان وایە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی باشی تیپەکەیان لەم رۆژانەدا، نابێت ئەو بەرگریکارە بەو جۆرە رەفتارانە ناکۆکی لەناو تیپەکەدا درووست بکات.

شایانی باسە لە سەردەمی ئیڤان یوریچ راهێنەری پیشووی رۆما دەرفەتی یاریی کردنی پێنەدەدرا، ئەو کاتیش لە ئینستاگرام پۆستێکی کرد و نووسیبووی: بەم زووانە وێنەی خۆم لەناو یاریگادا بڵاودەکەمەوە.

هەمڵس کە لە دوای رۆیشتنی لە دۆرتمۆندلە گواستنەوەی هاوینەی پار پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەکەوە کرد، بەشداری 15 یاریی کردووە و تاوەکوو ئێستا تەنیا 1115 خولەک لە یاریگادا ئامادە بووە و خاوەنی گۆڵێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button