
یاریگا –
یاریزانە کوردەکانی ناسڕیە بە هۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان توڕەن و سەرۆکی یانەکەش بەلێنێکیان پێدەدات.
بە هۆی وەرنەگرتنی مووچەی زیاتر لە دوو مانگ، یاریزانە کوردەکانی ناسریەی بەشدار لە خولی نایابی عێراق توڕەن و هەرەشەی جێهێشتنی تیپەکە دەکەن، تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی کە یاریی سبەی بەرامبەر ئەمانەی بەغدا کۆتا یاریی بەشێک لە یاریزانەکانی تیپەکە دەبێت و ئەگەر هاتوو مووچەکانیان وەرنەگرن بەردەوام نابن، بۆیە سەرۆکی یانەکە بەڵێنی پێداون کە تاوەکو 11ـەی ئەم مانگە شایستەی داراییان پێبدات بۆیە یاریزانەکان رازی بوون کە یاریی سبەی بەرامبەر ئەمانەی بەغدا بکەن.
سەرەتای وەرز 11 یاریزانی کورد یارییان بۆ ناسریە دەکرد، بەڵام لە گواستنەوەی زستانە چەند یاریزانێک ریزی تیپەکەیان جێهێشت و ئێستا نزیکەی حەفت یاریزانی کورد لە ریزی ناسریە لە خولی نایابی عێراق یاریی دەکەن کە تیپەکە 22 خالی هەیە و لە ریزبەندی 11ـەم دێت.