بازاڕی گواستنه‌وه‌

فەنەرباچێ گرێبەستی مۆرینیۆ نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

فەنەرباچێ گرێبەستی جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەکەی نوێدەکاتەوە.

پێنجشەممەی داهاتوو فەنەرباچێ لە قۆناخی شازدەی یۆرۆپالیگ میوانداری گلاسکۆ رینجەرز دەکات. یانە تورکییەکە بڕیاریداوە بەر لەو یارییە گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی دەیلی ریکۆرد بڵاویکردووەتەوە، عەلی کۆچ، سەرۆکی یانەی فەنەرباچێ ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مۆرینیۆ پێشکەش کردووە و پێشبینی دەکرێت جۆزێ بە ئۆفەرەکە رازی ببێت.

گرێبەستی راهێنەرە 62 ساڵانییەکە لەگەڵ یانەکەی لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت، بەڵام عەلیک کۆچ دەیەوێت جۆزێ بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یانەکە بمێنێتەوە و رەنگە بەم زووانە واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکە بکەن.

فەنەرباچێ لەم وەرزەی سوپەرلیگی تورکیا لە 25 یاریی 61 خاڵی کۆکردووەتەوە و بەجیاوازی چوار خاڵ لەدوای گالاتاسەڕای پلەی دووەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button