ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ بۆچی گۆردن بەرامبەر لیڤەرپوول یاریی ناکات و سیستمی کارتی سوور لە ئینگلتەرا چۆنە؟

لەم راپۆرتەدا هەموو شتێک لەبارەی ئەگەرەکانی وەرگرتنی کارتی سوور و ماوەی راگیرانی یاریزان بزانە

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنی گۆردن، ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد بەشداری لە یاریی کۆتایی جامی کاراباو لە بەرامبەر لیڤەرپوول ناکات.

گۆردن لە یاریی رابردووی نیوکاسڵ لە جامی FA بەرامبەر برایتن، دەستی بەرزکردەوە و پاڵی بە ژان پۆڵ ڤان هێکی، یاریزانی برایتن نا و ئەمەش وایکرد ئانتۆنی تایلەر بە کارتی سووری دووریبخاتەوە.

یاریزانی 24 ساڵان لە دوای وەرگرتنی کارتی سووری راستەوخۆ، بۆ ماوەی سێ یاریی رادەگیرێت، بەمەش ناتوانێت بەشداری لە یاریی کۆتایی جامی کاراباو لە 9ی ئەم مانگەدا بکات، هەرچەندە نیوکاسڵ تانە لە بڕیارەکە دەدەن.

گۆردن یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ، لەم وەرزەدا لە کۆی 27 یاریدا 25 یاریی سەرەکیبوو و خاوەنی 9 گۆڵە لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان.

دوو وەرز پێش ئێستاش، نیوکاسڵ تووشی هەمان حاڵەت بووەوە، کاتێک نیک پۆپ لە یاریی پرێمەرلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول کارتی سووری وەرگرت و نەیتوانی بەشداری لە یاریی کۆاتیی جامی FA بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بکات.

سیستمی کارتی سوور لە تۆپی پێی ئینگلیزی چۆنە؟

کارتی سوور لەسەر هەموو پاڵەوانیەتییەکانی ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت، لەوانە پرێمەرلیگ، جامی FA و جامی کاراباو. واتە لە هەر یارییەک کارتی سوور وەربگریت، بەشداری لە یاریی دواتر ناکەیت، جا لە هەر چ پاڵەوانیەتییەکدا بێت.

تەنیا کەڵەکەبوونی کارتی زەرد، لە یەک پاڵەوانیەتییدا دەمێنێتەوە و ناگوازرێتەوە پاڵەوانیەتییەکانی دیکە. لە پاڵەوانیەتییەکانی جامدا، لە دوو یاریی جیاوازدا کارتی زەرد وەربگریت، ئەوا بەشداری لە یاریی دواتردا ناکرێت.

ماوەی راگیران و سڕکردنی وەرگرانی کارتی سوور چۆنە؟

  • وەرگرتنی کارتی زەردی دووەم لە هەمان یاریدا (دواتر کارتی سوور) بۆ یەک یاریی سڕ دەکرێت.
  • رێگرتن لە گۆڵ یاخود دەرفەتێکی روون بۆ گۆڵکردن (نموونە؛ توندوتۆڵی یاریزانێک یاخود بەرکەوتنی تۆپ بە دەستی یاریزان لەسەر هێڵی گۆڵ) بۆ یەک یاریی رادەگیرێت.
  • بەرهەڵستی – سڕکردن بۆ دوو یاریی.
  • هەڵسوکەوتی توند یاخود فاوڵێکی سەرەڕۆیانە – سڕکردن بۆ سێ یاریی.
  • تف کردن لە یاریزانی رکابەر – سڕکردن بۆ شەش یاریی.

بابەتی زیاتر

Back to top button