ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا رەخنەی لە تۆپی یارییەکان هەیە

Yariga App

یاریگا –

دوای بردنەوەیان 3-1 لە پلیمۆس و گەیشتنیان بە چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، پێپ گواردیۆلا رەخنەکانی خۆی نەشاردەوە لە تۆپی یارییەکە کە لەلایەن بڕاندی Mitre دروستکراوە

پێشتریش میکێل ئارتێتا دوای کرانەدەرەوەیان لە جامی کاراباو لە یاریی پێش کۆتایی بەرامبەر نیوکاسڵ، رەخنەی لە تۆی یارییەکە، کە کۆمپانیای پووما دورستیدەکات، گرت.

دوای یارییەکە گواردیۆلا وتی

تۆپی چامپیۆنزلیگ تایبەتن، هی پرێمەرلیگیش هەروا. بەڵام ئەمەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا نا. کۆنترۆڵکردنی زەحمەتە. تۆپێکی گونجاو نییە. ساڵانێکی زۆرە ئەم شتە لە کارابا و جام روودەدات. دەزانم بابەتەکە بازرگانییە و رێککەوتنی لەسەرکراوه. تۆ دەزانی هەر لە یارییەکەی ئەمشەو چەند تۆپ (20 شووت) بەسەر خانەی گۆڵدا رۆیشت؟ بەڵام لە یارییەکانی تردا و لەو جۆرە دەرفەتانە تۆپەکە بەشێوەیەکی ئاسایی دەچنە گۆڵ.

بۆ زانین، تۆپەکانی پرێمەرلیگ کۆمپانیای نایکی دروستیکردوون و، ئەوانەی پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکانیش کۆمپانیای ئەدیداس.

لای خۆیەوە وتەبێژێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ لە وەڵامی رەخنەکانی پێپدا رایگەیاند کە تۆپی جامی یەکێتی ئینگلتەرا Mitre Ultimas Pro بەگوێرەی پشکنین و هەڵسەنگاندنەکانی فیفا پشکنینیان بۆ کراوە.

ئەو تۆپەی لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەکاردێت‌          

بابەتی زیاتر

Back to top button