ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا تووشی پێکان دەبێت

Yariga App

یاریگا –

لە مەشقەکانی ئەمڕۆ یاریزانێکی بارسێلۆنا تووشی پێکان بووە و نزیکەی مانگێک دادەبڕێت.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی خاڤی میگێل بڵاویکردووەتەوە، ئاندریاس کریستیێنسن لە مەشقەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنا تووشی پێکان بوو و بەو هۆیش بۆ ماوەی سێ تاوکو چوار هەفتە دادەبڕێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە یاریزانەکە تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە و چوارشەممەی رابردوو لە پێکانەکەی پێشووی چاکبووەوە و دەستەی پزیشکی یانەی بارسێلۆنا گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکردبوو. بەڵام دوای تەنیا سێ رۆژ لە گەڕانەوەی، لە مەشقەکانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە تووشی پێکان بووەتەوە.

کریستیێنسن ئەم وەرزەی بەپێکان بەڕێکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە پێکان چاکبووەوە و گەڕایەوە یاریگاکان، بەڵام دووبارە پێکانەکەی سەریهەڵدایەوە و مانگێک لە یاریگاکان دابڕا، بەمهۆیەوە ئەو بەرگریکارە 28 ساڵانە لەم وەرزە تەنیا بەشداریی یارییەکی بارسای کردووە.

بەرگریکارە دانیمارکییەکە لە دەستپێکی ئەم وەرزە لە گەڕی یەکەمی لالیگا لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا 26 خولەک یاریی کرد، لەو یارییە تووشی پێکانێکی قورس بوو، لەوکاتەوە لە یاریگاکان دابڕابووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button