
یاریگا –
ریال مەدرید لیستی یاریزانەکانی بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر ریال سۆسیداد بڵاوکردەوە، ئەنچیلۆتی بانگهێشتی ئێمباپێ و ڤالڤێردی و کۆرتوای نەکردووە.
ریال مەدرید لیستی یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی ئەمشەو لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا راگەیاندووە، کە کاتژمێر 23:30 لە یاریی چوون دەبێتە میوانی ریال سۆسیداد، هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ، فێدریکۆ ڤالڤێردی و تیبۆ کۆرتوا بانگهێشت نەکراون و گەشتی سان سێباستیان ناکەن.
📋✅ ¡Nuestros convocados!
🆚 @RealSociedad pic.twitter.com/vTZJc5dS4T— Real Madrid C.F. (@realmadrid) February 26, 2025
دوێنێ ئێمباپێ بەشداریی راهێنانەکانی ریال مەدریدی نەکرد، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاکانی ئیسپانیا هێرشبەرە فەڕەنسییەکە ددانێکی دەرهێناوە، بۆیە لە راهێنانەکانی یانەکەی دابڕابوو، کارلۆ ئەنچیلپۆتیش بڕیاریداوە پشووی پێبدات و لە یارییەکەی ئەمشەو ئامادە نابێت.
یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکیدا راشیگەیاندووە، خیسوس ڤاییخۆ بەرگریکاری یانەکە تووشی پێکان بووە، بەمهۆیەوە لە یارییەکەی ئەمشەو بەردەست نابێت و بانگهێشت نەکراوە، ڤاییخۆ لە پێی چەپی تووشی پێکان بووە و ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان نادیارە.
Parte médico de Vallejo.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) February 26, 2025
بۆ یارییەکەی ئەمشەو، ئێندریک شوێنی ئێمباپێ دەگرێتەوە و ئاندریێ لونین شوێنی تیبۆ کۆرتوا دەگرێتەوە، پێشبینیش دەکرێت ڤینیسیوس جونیۆر کاپتنی مەدریدییەکان بێت لەو یارییە.