
یاریگا –
خوان مارتینێز، بەرگریکاری لاوی ریال مەدرید قۆناخی مەترسی تێپەڕاندووە و لە گەڕانەوە نزیکە.
بەرگریکارە ئیسپانییەکە لەکاتی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی بوو. بەوهۆیە نەشتەرگەری بۆکرا و لەوکاتەوە لەیاریکردن دابڕاوە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی رابردوو مارتینێز پشکنینێکی پزیشکی سەرەکی بۆکراوە، دەرکەوتووە قۆناخی مەترسی تێپەڕاندووە و ئێستا لە کۆتا قۆناخی چاکبوونەوەیەتی و لەگەڕانەوە نزیکبووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، خوان چەند رۆژێکە بە تۆپەوە مەشق دەکات. پێشبینی دەکرێت لە مانگی نیسان بگەڕێتەوە مەشقە بەکۆمەڵەکانی تیپی لاوانی ریال مەدرید و ئامادەکاری بۆ کۆتا قۆناخی چاکبوونەوە لە پێکانەکەی دەستپێبکات.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە. رەنگە یاریزانەکە بتوانێت بەشداریی یارییەکانی کۆتا مانگی ئەم وەرزە بکات. بەڵام ئامانجی سەرەکی بەرگریکارە 17 ساڵانییەکە ئەوەیە بەڕێژەی %100 بۆ یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان ئامادەبێت، کە هاوینی داهاتوو لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.