ئیتاڵیاگرنگترین

یۆڤی نرخی ئەستێرەکەی زیاتر داشکاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی یوڤێنتۆش لە نرخی ئەستێرەیەکی ریزەکانی زیاتر هاتەخوارەوە و ئەوەش لە بەرژەوەندی گەورەیەکی ئیسپانیایە.

گرێبەستی دوسان تا هاوینی 2026 لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە دەخایەنێت. بەڵام وردە وردە لە پلانەکانی تیاگۆ مۆتای راهێنەر دوورکەوتووەتەوە، بەتایبەت دوای گەیشتنی رانداڵ کۆلۆ موانی. هەربۆیە کۆتا شەش یاریی دوسان لە پێکهاتەی سەرەکییدا نەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی ئێل ناسیۆنال، یۆڤی نرخی داواکراوی یاریزانە سڕبیەکەی هێناوەتەخوارەوە بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی نووسیوە کە ئەم هەڵوێستەی خانمە پیەرەکە لە بەرژەوەندیی بارسێلۆنایە و ئەو یانە کەتەلۆنیە خواستی جیددیتری هەیە بەو نرخە لە ڤلاهۆڤیچ بچێتەپێشەوە.

ئەو یاریزانە لە 20 بەشداریی ئەم وەرزەی سێریائەی خاوەنی 9 گۆڵ و ئەسێستێکە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button