
یاریگا –
رۆژێک بەر لە یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، لامین یامال بەشداری مەشقەکانی نەکردووە.
سبەی سێشەممە کاتژمێر 23:30 بەکاتی هەولێر، بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجیوک و لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یانە کاتالونییەکە دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیپەکەی سیمۆینی کرد. بەڵام لامین یامال، ئەستێرەی لاوی یانەکە بەشداری مەشقە بەکۆمەڵەکانی نەکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، یامال بەهۆی ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر لاس پاڵماس ئازار بە پێی گەیشت و پێی خوێناوی بوو، ئەمڕۆ لە هۆڵی وەرزشی بەتەنیا مەشقی کردووە.
سپۆرت دڵنیایداوە یامال بۆ یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەترسی لەسەر نییە، بەشدارینەکردنی لە مەشقە بەکۆمەڵەکان بۆ ئەوەیە %100 بۆ یارییەکەی جامی شا ئامادەبێت و مەترسی لەسەر دروست نەبێت، یامال دەیەوێت بەهەرشێوەیەک بێت بەشداریی یارییەکە بکات.
¡Ni Flick se libra del pasillo! 🎁 pic.twitter.com/mJcXc3bRxt
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) February 24, 2025