ئاشکرا دەبێت؛ ریال مەدرید پرسیاری لامین یامال دەکات
فلۆرێنتینۆ پێرێز ئارەزووی گواستنەوەی ئەستێرە لاوەکەی بارسا دەکات

یاریگا –
ریال مەدرید پرسیاری ئەگەری گواستنەوەی لامین یامال دەکات.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید پرسیاری ئەگەری گواستنەوەی لامین یامالی لە خۆرخێ مێندێزی بریکاری کارەکانی یاریزانەکەی کردووە و بە نەرێنی وەڵامی دراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ، مێندێز بە ریال مەدریدی گوتووە یامال لە مێشکتان دەربکەن و بەهیچ شێوەیەک بیر لە جێهێشتنی بارسێلۆنا ناکاتەوە.
🧐 Varios ‘grandes’, incluido el Madrid, siguen soñando con Lamine
✍ @martinezferran https://t.co/hJdKhN6rkK
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) February 24, 2025
هاوکات ئەستێرە ئیسپانییەکە هەفتەی رابردوو لە چاوپێکەوتنێک رایگەیاند؛ هەرگیز پەیوەندی بە ریال مەدرید ناکات و مەحاڵە شتی وا رووبدات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هەریەکە لە یانەکانی پاریس سانجێرمان، مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوولیش چاودێری یاریزانەکەیان کردووە، بەڵام یامال هەمووانی بێهیواکردووە.
موندۆ ئاماژەی بەوەش کردووە. بارسێلۆنا کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یامال تاوەکو 2030 ذەکات. بڕیارە لەکاتی گەشتی بارسێلۆنا بۆ رووبەڕووبوونەوەی بێنفیکا لە چامپیۆنزلیگ، دیکۆ و لاپۆرتا لەگەڵ مێندێز بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە کۆببنەوە.
دواتریش مێندێز گەشتی بارسێلۆنا دەکات و بۆ کۆتایی هێنان بە یەکلایی کردنەوەی رێکارەکانی گرێبەستەکە لەگەڵ لاپۆرتا و دیکۆ کۆبوونەوەی کۆتایی دەکات.
رۆژنامە کاتالونییەکە ئاشکرایکردووە، لەناو یاریزانانی ئێستای بارسێلۆنا، لامین یامال خاوەنی کەمترین مووچەیە، لە گرێبەستە نوێیەکە مووچەی بۆ زیاد دەکرێت بەڵام پێشبینی ناکرێت مووچەکەی زۆر بەرزبکرێتەوە چونکە یانەکە کێشەی دارایی و بەرزی رێژەی مووچەی تیپەکەی هەیە.
🚨 𝐍𝐨𝐭𝐢𝐜𝐢𝐚 𝐌𝐃
🔵🔴 Lamine Yamal quiere seguir sí o sí en el FC Barcelona y su agente, Jorge Mendes, ha mandado al mercado el mensaje de que no está en venta
▪ El plan se mantiene inalterable: que amplíe su contrato cinco años más en verano, es decir, hasta 2030
▪ El… pic.twitter.com/jNbbHgBJMd— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) February 24, 2025