
یاریگا –
رافایل ڤاران هێڵێکی روون دهێنێتە ژێر جیاوازیی ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد لە مامەڵەکردنی ئەو دوو یانەیە لەگەڵ یاریزانی لاودا.
بەرگریکارەکە فەڕەنسیەکە پاش ساڵێک لە یاریکردن بۆ یانەی لێنسی وڵاتەکەی، لە ساڵی 2011 پەیوەندی بە مەدریدەوە کرد و 10 ساڵ لەو یانەیە مایەوە پێش ئەوەی رووبکاتە مانچێستەر. لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکەش بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوو. لەبارەی مامەڵەی هەردوو یانەکە لەگەڵ یاریزانە لاوەکاندا، ڤاران بۆ رۆژنامەی ئاتلێنتیک وتی
لە مەدرید دەتوانی ئەوە ببینی کە ساڵانێکە چوارچێوەی کار بوونی هەیە. یاریزانێک دەهێنرێت، هەندێک دەڕوات، بەڵام هەمیشە بناخەیەکی بتەو هەیە.
کاتێک یاریزانی بەهرەمەند دەهێنن، پێش ئەوەی یاریی بکات دەبێ فێرببێت. کاتی دەدرێتێ تا پێشبکەوێت. کاتێ من لە تەمەنی 18 ساڵی گەیشتمە مەدرید، لە ژووری خۆگۆڕین هیچ بەرپرسیارێتیەکم پێنەدەدرا، تەنها لەوێ بووم بۆ فێربوون.
سەبارەت بە هەمان ستراتیژ و مامەڵە لە مان یونایتد، ئەو یاریزانە وتی
لە مانچێستەر یونایتد لاوێک بە پارەیەکی زۆر دەکڕن و یەکسەر دەیخەنە یارییەوە بە پێدانی هەموو بەرپرسیارێتیەک لە خولێکی وا قورسدا (پرێمەرلیگ). هەر لەگەڵ گەیشتنیدا بارێکی قورسی بەرپرسیارێتی دەخەنە سەرشانی.
کۆتا وێستگەی یاریکردنی رافایل لەگەڵ کۆمۆی ئیتاڵی بوو کاتێ لە هاوینی 2024 روویکردە سێریائەی، بەڵام دوای کەمتر لە دوو مانگ بەهۆی پێکانی سەخت بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن هێنا.
🚨🚨🎙️| Raphael Varane on key differences in the running of Manchester United compared to Real Madrid:
“At Madrid, you can see that for years there has been a framework. A player is added, some leave, but there is always a solid foundation.
“When you recruit young, talented… pic.twitter.com/Lh3VlSiTgh
— centredevils. (@centredevils) February 19, 2025