کوردستان

کەمترین گۆڵ لە گەڕی رابردووی خولی پلەیەکی کوردستان تۆمار کراوە

Yariga App

یاریگا –

بەراورد بە گەڕەکانی رابردوو، رێژەی گۆڵ تۆمارکردن لە گەڕی 11ـەی خولی پلەیەکی کوردستان کەمیکردووە.

لە گەڕی 1ـەی خولی پلەیەکی کوردستان لە کۆی حەفت یاریی 12 گۆڵ تۆمار کراوە، گێمی یەکەم حەفت گۆڵ و گێمی دووەم پێنج گۆڵ کراوە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەش عەبدولڕەحمان ئیسماعیل یاریزانی زانکۆی جیهان لە خولەکی هەشت بەرامبەر سێمێل تۆماریکرد.

پێنج گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی پلەیەکی کوردستان کلین شیتیان کردووە، هەریەک لە بێوار حەسەن لە سۆران و عومەر ساڵح لە دهۆک و ئارش قەدیری لە چەمچەماڵ و ئاکام ئیسماعیل لە قەڵادزێ و وەلید سەبار لە کۆیە لەگەڵ یانەکانیان گۆڵەکانیان بە خاوێنی هێشتەوە، گەورەترین سەرکەوتنیش لەم گەڕە خاک بەدەستیهێنا کە لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2 _ 1 لە بابانی بردەوە.

گەڕی 11ـەی خولی پلەیەکی کوردستان هیچ کارتێکی سووری تێدا بەکارنەهاتووە و تەنها 28 کارتی زەرد لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، هەریەک لە یانەکانی سێمێل و کفری و تەناهی و کۆیە هیچ کارتێکیان وەرنەگرتووە و یاریی خاوێنیان پیبەخشراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button