پریڤیوی یاریی ئایندهۆڤن V یوڤێنتوس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ ئایندهۆڤن لە یاریگای خۆیدا میوانداری یوڤێنتوس دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئایندهۆڤن لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری یوڤێنتوس بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لە قۆناخی خول كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ ئایندهۆڤن بە پلەی 14 و یوڤێنتوسیش بە پلەی 20 خۆیان گەیاندە یارییەكانی پاشكۆی گەیشتن بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
یاریی رابردوو لە یاریگای یوڤێنتوس، خاوەن ماڵ بە دوو گۆڵی مەككینی و تشیفوندا بەرامبەر تاكە گۆڵێكی ئیڤان پێرسیچ یارییەكەی لە ئایندهۆڤن بردەوە.
هەردوو یانە لەم وەرزەدا لە یەكەم یاریی قۆناخی خول كۆمەڵەكان رووبەرووی یەک بوونەوە و یوڤێنتوس بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی بردەوە.
تەنیا دووجار رووبەرووی یەک بوونەتەوە لە هەردوو یارییەكەدا یوڤێنتوس یارییەكەی لە ئایندهۆڤن بردووەتەوە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و ئایندهۆڤنیش دوو گۆڵ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئایندهۆڤن بە بێ ریكاردۆ پێپی، سێرجینۆ دێست و ریك كارسدرۆپ رووبەرووی خانمە پیرەكە دەبێتەوە.
یوڤێنتوس بە بێ كالۆلو، دۆگلاس، كابال، برێمەرو مێلیك رووبەرووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئایندهۆڤن
بێنیتیز
لیدیزما، فلامینگۆ، ئۆبسیپۆ، جونیۆر
سخاوتن، ڤێرمان
باكایۆكۆ، سەێبەری، پێریسیچ
دی یۆنگ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی یوڤێنتوس
گریگۆریۆ
ویا، گاتی، ڤیێگا، ساڤۆنا
كۆپمێینەرس، لۆكاتێلی
گۆنزالێز، مەككەینی، یڵدز
كۆلۆ موانی