ئیسپانیاگرنگترین

شارەزایەکی ناوبژیوانی مشتومڕی سەر بڕیارەکانی ناوبژیوانی یاریی بارسێلۆنا و ڤاییکانۆ یەکلاییدەکاتەوە

''دەبێ هەڵسەنگاندنی ورد بۆ بڕیارەکان بکرێت''

Yariga App

یاریگا –

شارەزایەکی ناوبژیوانی تەواوی حاڵەتەکانی یاریی رابردووی نێوان بارسێلۆنا و رایۆ ڤاییکانۆی هەڵسەنگاند.

بارسێلۆنا لە گەڕی 24ی لالیگا، بە گۆڵێکی بێوەڵام لە رایۆ ڤاییکانۆی بردەوە و جارێکی دیکە گەڕایەوە پێشەنگایەتی خوولەکە.

یارییەکە چەندین حاڵەتی پڕمشتومڕی ناوبژیوانی بەڕێکرد، لەوانە رەتکردنەوەی گۆڵێکی خۆخێ دی فرۆتوس، یاریزانی رایۆ ڤاییکانۆ.

ماریۆ میلێرۆ لۆپێز، ناوبژیوانی یارییەکە، گۆڵەکەی بە بیانووی پێکدادانی ئێنتیکا، یاریزانی رایۆ ڤاییکانۆ لەگەڵ ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریکاری بارسێلۆنا رەتکردەوە.

ئیتۆرالدی گۆنزالێز، شارەزای ناوبژیوانی لە کەناڵی کارۆسێل دێپۆرتیڤۆ دووپاتیکردەوە، بڕیاری رەتکردنەوەی گۆڵەکە دروستبوو

ئێنتیکا، یاریزانی رایۆ ڤاییکانۆ رێگری لە ئینیگۆ کرد و نەیهێشت لە راکردن بەردەوام بێت، ئەمەش لە دەستپێکی حاڵەتەکەبوو و فاوڵە.

لەلایەکی دیکەوە، ناوبژیوانی لێدانێکی سزای بۆ رایۆ ڤاییکانۆ هەژمارنەکرد، کاتێک یاریزانێکی یانەکە دوای پێکدادانی لەگەڵ پاو کوبارسی بەربووەوە. ئیتۆڕاڵدی لەسەر ئەم حاڵەتە گوتی

پێکدادانەکە لە نێوان هەردوو یاریزانەکە هاوبەش بوو، حاڵەتەکە تەنیا بە بەرگریکاری بارسێلۆنا پەیوەست نەبوو، بەڵکو پەیوەندی بە یاریزانانی هەردوو یانەوە هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button