ئه‌مریکاگرنگترین

سەرچاوەیەکی بەناوبانگ پلانی پشت گەڕانەوەی نێیمار بۆ سانتۆس ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا لەپشت گەڕانەوەی بۆ سانتۆس پلانی گەورەتری هەیە و دەیەوێ یانەکەی منداڵیی بکاتە وەرچەرخانێک لە وێستگەی یاریکردنیدا.

مانگی رابدوو یانەی هیلال لە رێککەوتنێکی دوولایەنەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ نێیماردا هەڵوەشاندەوە پێش ئەوەی هاوینی داهاتوو بەتەواوەتی بەسەربچێ. ئەوەش، بەگوێرەی قسەی خۆرخێ خیسۆسی راهێنەری یانە سعوودیەکە، بەهۆی دابەزانی ئاستی ئەو یاریزانە بووە دوای پێکانە درێژخایەنەکانی و نەگونجانی لەگەڵ خێرایی شێوازی یاریکردنی هیلالدا.

فەرمی؛ هیلال دۆخی نێیماری یەکلاکردەوە – Yariga

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە کە کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، نێیمار دەیەوێ لەگەڵ سانتۆس بگاتەوە بە ئاستێک کە دواتر بتوانێت دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو، پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات.

سەرجاوەکە ئەوەشی زانیوە کە هەموو ئەو نیازانەی ئەستێرە بەڕازیلیەکە بۆ ئەوەیە خۆی بەتەواوەتی ئامادە بکات بۆ بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026ی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک.

نێیمار کە ئێستا تەمەنی 33 ساڵە، لە 2013-2017 درێسی یانە کەتەلۆنییەکەی پۆشی پێش ئەوەی بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانترین یاریزانی مێژوو بگوازرێتەوە بۆ پاریس سانجێرمان.

دوای گەڕانەوەی بۆ سانتۆسی وڵاتەکەی، ئەو یاریزانە لە 3 یارییدا 188 خولەک بەشدارییکردووە، بەڵام نەیتوانیوە گۆڵ یان ئەسێست بکات. یانەکەشی دوو یەکسانبوون و شکستێکی خواردووە بەبێ هیچ بردنەوەیەک.

بابەتی زیاتر

Back to top button