مانچێستەر یونایتد دوو یاریزانی دەگۆڕێتەوە بە هێرشبەرێکی ئەفریقی
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/rasmus-garnacho-780x470.webp)
یاریگا –
یانەی مانچێستەر یوناید بۆ چارەسەری قەیرانی هێڵی پێشەوە پەنادەباتە بەر ئاڵوگۆڕ و بۆ ئەو مەبەستەش دوو یاریزانی ئامادەکردووە.
مان لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لەژێر سەرپەرشتی هەردوو راهێنەر ئێریک تێن هاخی لەسەرکارلادراو و روبن ئامۆریم لە 24 هەفتەی یاریکردندا خاوەنی 28 گۆڵن، کە پێنجەم لاوازترین هێڵن لەنێو یانەکانیتری ئەو خولە. هەر بۆیە دەیەوێ بە گواستنەوەی سوپەرستارێک چارەسەری ئەو لاوازییەیان بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی TBR Footballی ئینگلیزی، کارگێڕی مانچێستەر یونایتد هەریەکە لە راسموس هۆیلوند و ئالێخاندرۆ گارناچۆی ئامادەکردووە پێشکەشی یانەی ناپۆلی بکات لەپێناو گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین کە ئێستا بەخواستن لە یانەی گالاتاسەرای تورکیە.
رەنگە ئەم بیرۆکەیەی مان یونایتد رەنگە دڵخوازی یانە ئیتاڵیەکەش بێت، بەوپێیەی نایەوێ هەروا ئەستێرە نەیجیریەکەی لەدەستدەرچێت دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە 2026. لەبەر ئەوەش بوو نرخی هەڵوەشاندنەوەکەی جار لەدوای جار کەمترکردەوە تا گەیشتووەتە 60 ملیۆن یۆرۆ.
ئەوە و هەروەها چەندجارێکیش ناپۆلی نیازی پیشانداوە بۆ ئاڵوگۆڕ بە گۆڵکارەکەی بکات. بۆ ئەو مەبەستەش هاوینی هەوڵێکی زۆریاندا کە لەگەڵ رۆمیلو لوکاکوی یاریزانی پێشووی چێڵسی و کە ئێستا بە هەمیشەیی لە ناپۆلیە ئاڵوگۆڕی پێبکەن، بەڵام پرۆسەکە سەرینەگرت. بەوپێیەی ڤیکتۆر نەیدەویست بەشیوەی کاتیی پەیوەندی بە بلووزەوە بکات. بەڵکو ئەویش چاوەڕێی گرێبەستێکی درێژخایەنی دەکرد. سەرەنجام بە چوونی بۆ گالاتاسەرای بەخواستن کۆتایی هات.
چێڵسی و ناپۆلی دوو ئەستێرە ئاڵوگۆڕ دەکەن – Yariga
روبن ئامۆریم هەڵسەنگاندنی بۆ هەردوو یاریزانەکەی کردووە و ئامارەکانیان بە دڵی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە نین. هۆیلوند لە 19 یاریی (1,116 خولەک) یاریکردن لە پرێمەرلیگ تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە. هەرچی گارناچۆیە لە 23 یاریدا (1,318 خولەک) خاوەنی سێ گۆڵ و ئەسیستێکە. لە بەرامبەردا ئۆسیمین لە 17 یاریی خولی تورکیدا 12 گۆڵ و 4 ئەسێستی هەیە.