![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/kai.jpg)
یاریگا –
یانەی ئارسیناڵ بەفەرمی دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی تا کۆتایی وەرز راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەیان، کای هاڤێرتز دەبێ نەشتەرگەریی بۆ ئەو پێکانە ئەنجام بدات کە چەند رۆژی رابردوو لە دوبەی لە میانی مەشق و راهێنەکانی زستانە لە ئەژنۆیدا بۆی دروستبوو.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەی یانە لەندەنیەکەدا هاتووە کە هێرشبەرە ئەڵمانیەکەیان کاتی پێویست وەردەگرێ تا چاکبوونەوەی تەواوەتی و خۆئامادەکردنەکانی بۆ پێش وەرزی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە.
A medical update on Kai Havertz.
— Arsenal (@Arsenal) February 13, 2025
هاڤێرتز بەشداری 34 یاریی ئەم وەرزەی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە، خاوەنی 15 گۆڵ و پێنج ئەسیستە.
پێکانی ناو گورزێکی دیکەی قورس بوو بۆ تیمەکەی میکێل ئارتێتا بەتایبەت بۆ هێڵی هێرشبەریی. گەنەرز پێشتر هەر لەو هێڵەدا هەریەکە لە بوکایۆ ساکا، گابرێل خیسۆس و گابرێل مارتینێلی دوورکەوتوونەتەوە و چەند یارییەکی گرنگی یانەکایان ئامادەنەبوونە.
بۆ زانینی دۆخی پێکانەکانی ئارسیناڵ، خوێنەری ئەم بابەتەبن: