ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی بەهۆی پێکانەوە ئەستێرەیەکی تا کۆتایی وەرز لەدەست دەدات

Yariga App

یاریگا –

مانوێل ئاکانجی بەرگریکاری مانچیستەر سیتی تووشی پێکان بووە و ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

مانوێل ئاکانجی بەرگریکاری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی تووشی پێکان بووە و چەند مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەلایەنی کەمەوە تا کۆتایی وەرز ناتوانێت پێ لە تۆپ بداتەوە، بەمەش لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبێت.

لە پلاتفۆڕمی X بڵاوکراوەتەوە بەرگریکارە سویسڕییەکە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە چەند مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەڵام هێشتا مان سیتی هیچ بەیاننامەیەکی لەبارەی پێکانی بەرگریکارە 29 ساڵانەکەی بڵاو نەکردووەتەوە.

سێیەمجارە ئاکانجی لەم وەرزە تووشی پێکان دەبێت و لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 30 یاریی مانچێستەر سیتی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button