![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/Asencio-can-save-Madrid-millions.jpg.webp)
راول ئاسێنسیۆ بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید یەکێکە لە بژاردەکانی دی لا فوێنتی راهێنەری ئیسپانیا بۆ دوو یاری داهاتووی ماتادۆرەکان.
ئاستە بەرزەکەی ئەستێرە لاوەکە لە دوو یاری رابردوو بەرامبەر دوو یانەی زەبەلاحی وەک ئەتڵەتیکۆ مەدرید و مانچێستەر سیتی، بووەتە هۆی ئەوەی ئیسپانیا چیتر نەتوانێت چاوپۆشی لە تواناکانی بکات.
لێدوانی دی لا فوێنتی راهێنەر لەوبارەیەوە دڵخۆشکەر نەبوو کاتێک وتی “ئەو یاریزانێکی زۆر باشە بەڵام بژاردەکان زۆرن و بانگهێشتکردن بۆ ئیسپانیا هەروا ئاسان نیە”
لەگەڵ ئەوەشدا رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی دەڵێت هەڵوێستی دی لا فوێنتی گۆڕاوە و بیر لە بانگهێشتکردنی دەکاتەوە وەکو بەرگریکاری یەدەگ.
لە ئیسپانیا لە ماوەی رابردوو بژارەکان بریتی بوون لە : لی نۆرماند، لاپۆرت، ئینیگۆ مارتینێز، کوبارسی، دەیڤد گارسیا، ئێریک گارسیا، ناچۆ، پاو تۆرێس و ئەیتۆر پاریدێس.
پێکهاتەی بانگهێشتکراوی ئیسپانیا لە سەرەتای مانگی داهاتوو رادەگەیەندرێت، بۆ دوو یاری چوون و هاتنی خولی ئەورووپا بەرامبەر هۆڵەندا لە قۆناغی چارەگی کۆتایی. ئیسپانیا بە بردنەوە دەگاتە چوارگۆشەی زێڕینی ئەو پاڵەوانێتییە
یارییەکان لە رۆژانی 20 و 23ی مانگی سێ دا بەڕێوەدەچن.