ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یەکەم گرێبەستی بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوو ئاشکرا دەکرێت

"تا بارسێلۆنا هەڵدەبژێرێت"

Yariga App

یاریگا –

لە هاوینی داهاتوو جۆناسان تای ئەڵمانی یەکەم گرێبەستی بارسێلۆنا دەبێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای گرنگی پێدرانی لەلایەن بایرن میونشن، جۆناسان تای ئەڵمانی و بەرگریکاری بایر لیڤەرکوزن، بارسێلۆنای هەڵبژاردووە و لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانە کاتالونییەکە دەکات.

بەرگریکارە 29 ساڵانییەکە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایر لیڤەکوزن بەسەردەچێت، تاوەکو ئێستا نوێی نەکردووەتەوە و دەتوانێت لە مێرکاتۆی هاوینە بەبێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

هاوینی رابردوو بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی دا، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە ئامادە نەبوو دەستبەرداری ببێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، لە 11ـی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، کاتێک بارسێلۆنا لە ئەڵمانیا رووبەڕووی بۆڕوسیا دۆرتمووند بووەوە، سودیان لە دەرفەتەکە وەرگرتووە و لەگەڵ بریکارەکانی جۆنسان تا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرێبەستەکە کۆبوونەتەوە.

بەڵام وەک رێزگرتن لە لیڤەرکوزن و پەیڕەوکردنی یاساکانی فیفا هیچ شتێکیان یەکلایی نەکردووەتەوە. بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوو کۆببەنەوە و گفتوگۆی یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکە بکەن.

بەڵام سەرەتا پێویستە بارسێلۆنا بڕیار بدات لە هاوینی داهاتوو کام بەرگریکار بەڕێ دەکات. پێشبینیش دەکرێت بە ئەگەرێکی زۆر دەستبەرداری ئاندرێس کریستێنسنی دانیمارکی ببن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گرێبەستەکەی تا لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت و تاوکو 2030 درێسی بارسا دەپۆشێت.

جۆناسان تا

بابەتی زیاتر

Back to top button