![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/kai-havertz-scaled-e1739356704601-1024x681-1-770x470.webp)
یاریگا –
کای هاڤێرتز بەهۆی پێکان لە یارییەکانی ئەم وەرزەی ئارسیناڵ دادەبڕێت.
ئارسیناڵ کەمپێکی مەشقی لە دوبەی دەستپێکردووە، ئەژنۆی هاڤێرتز لە مەشقەکانی دوێنێ دووشەممەدا هەویکردووە و بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا تیمی پزیشکی یانە لەندەنییەکە بڕیاری یەکلاییکەرەوەی لەسەر پێکانەکە نەداوە و دیارنییە، نەشتەرگەری بۆ دەکرێت یاخود نا.
هاڤێرتز کێشەکانی هێڵی پێشەوەی میکێل ئارتێتا قووڵ دەکاتەوە، چونکە بژاردەکانی وەکو بوکایۆ ساکا و گابریێل خێسوسیش لە بەردەم ئارتێتادا نین.
ساکا لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردوو تووشی پێکان بوو، خێسوس مانگێک دوای دابڕانی بەهۆی پێکان، لە پێنجی ئەم مانگە جارێکی دیکە دەستی بە یارییەکان کردەوە، بەڵام لە یاریی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد تووشی پێکانبووەوە و پێناچێت تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە یاریی بکاتەوە. لەلایەکی دیکەوە گابریێل مارتینێکی دوای مانگێکی دیکە دەگەڕێتەوە و پێکانی رانی هەیە.
هاڤێرتز بەشداری 34 یاریی ئەم وەرزەی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە، خاوەنی 15 گۆڵ و پێنج ئەسیستە.