🎥 | ئاسێنسیۆ چۆن هالاندی راگرت و چەند دمەقڕە لە نێوانیاندا دروستبوو؟
ئاسێنسیۆ دەبێتە شوێنگرەوەی رامۆس؟
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/8e961a28-8b44-40d6-a843-0e9eea55af59-780x470.webp)
یاریگا –
رووداوەکانی یاریی چوونی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، سەرنجی میدیا و هەوادارانی وەرزشی راکێشاوە.
جیا لە رووبەڕووبوونەوە دوو لە باشترین یانەکانی جیهان، چەندین رووبەڕووبوونەوەی تاک تاکیش لە یارییەکەدا هەبوون، لەوانە رووبەڕووبوونەوەی راوول ئاسێنسیۆ و ئێرلینگ هالاند.
Follow @MMajeedX pic.twitter.com/S2bOyyNcl8
— مجيد يغطي مدريد follow @MMajeedx (@mmtv30079) February 11, 2025
ئاسێنسیۆ وەکو پاسەوانی تایبەتی هالاند بوو، لە هەموو شوێنێک چاودێری دەکرد. کارلۆ ئانچێلۆتی لە نەبوونی بەرگریکار و زۆری پێکانەکان، پەنای بۆ ئاسێنسیۆ بردووە.
لەدوای یارییەکە ڤیدیۆییەکی تایبەتی ئاسێنسیۆ و هالاند لە یارییەکەدا بڵاوکراوەتەوە، تیایدا رووبەڕووبوونەوەی بەردەوامی هەردوو یاریزانەکە پیشان دەدات.
چاودێری بەردەوامی ئاسێنسیۆ، هالاندی تووڕە کردبوو، ئەمەش وایکرد لە کۆتاییدا شەڕ لە نێوانیان دروستببێت و هالاند بە توندی درێسی ئاسێنسیۆی راکێشا، تاوەکو لەخۆی دووربخاتەوە.
ئەم رەفتارەی ئاسێنسیۆ، سێرجیۆ رامۆسی بەبیر هاندەرانی ریال مەدرید هێنایەوە، کاتێک بەردەوام هاندەرانی تیمی بەرامبەری تووڕە دەکرد، تاوەکو سەرنجی یاریزانان لەسەر یارییەکە کەمببێتەوە.
لە یاریی دێربی مەدرید لە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئاسێنسیۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بۆیە ئانچێلۆتی بڕیاریدا لە یاریی شەوی رابردوودا پشتی پێببەستێت.
رۆژنامەی مارکا لە شیکاریی یارییەکەدا لەبارەی ئاسێنسیۆ نووسیویەتی
ئاسێنسیۆ ئاستێکی بەرزی لە یاریگای ئیتیحاد پێشکەشکرد و وێنەیەکی لەبیرنەکراوی لەگەڵ هالاند جێهێشت. بەرگریکارە لاوەکە ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەشکرد.
ئاسێنسیۆ بووەتە یاریزانێکی سەرەکی ریال مەدرید و دوای پێکانی ئیدێر میلیتاو، پێگەی خۆی لە تیمەکەی ئانچێلۆتی تۆکمە کردووە.
بابەتی پەیوەندیدار بە یارییەکە؛