هەموو شتێک بزانە؛ لێدانە سزاکەی مانچێستەر سیتی دروستبوو؟
شارەزایەکی ناوبژیوانی وردەکارییەکان باس دەکات
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/GjilZ93WUAAb6NA.jpg)
یاریگا –
مشتومڕەکان لەسەر هەژماکردنی لێدانی سزا بۆ مانچێستەر سیتی لە یاریی چوونی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ زۆربوون.
ریال مەدرید لە یاریگای ئیتیحاد 2-3 لە مانچێستەر سیتی بردەوە. هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ، ئیبراهیم دیاز و جود بێڵینگهام گۆڵەکانی ریال مەدریدییان کرد و ئێرلینگ هالاندیش دوو گۆڵەکەی سیتیزنزی کرد.
لە خوولەکی 77دا، کلێمێنت تورپین، ناوبژیوانی یارییەکە لێدانێکی سزای بۆ مان سیتی هەژمارکرد، کاتێک دانی سێبایۆس، فیڵ فۆدنی لە لێواری ناوچەی سزا بەردایەوە.
⚽️🔥 إيرلينغ هالاند يعيد التقدم لمانشستر سيتي بتسجيله هدفًا من ركلة جزاء#دوري_أبطال_أوروبا | #مانشستر_سيتي_ريال_مدريد#UCL pic.twitter.com/ERc5Uy65lI
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) February 11, 2025
تورپین فیکەی لێدا و لێدانی سزای بۆ مان سیتی هەژمارکرد و یاریزانانی ریال مەدرید شۆک بوون، چونکە پێیان وابوو، بەردانەوەی فۆدن لە دەرەوەی ناوچەی سزابووە.
سەرەڕای بوونی سیستمی ڤار، کەچی هیچ گفتوگۆیەک و رێنماییەکی دەرنەکرد و ناوبژیوان سەیری حاڵەتەکەی نەکردەوە.
بارینچیا مۆنتێرۆ، ناوبژیوانی پێشوو لەبارەی فاوڵەکە بە رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆی گووتوە
بەردانەوەکە لەسەر هێڵی ناوچەی سزابوو، بۆیە فاوڵەکە لە نێو ناوچەی سزا هەژمار دەکرێت، بڕیارەکە دروستبوو، لێدانی سزابوو و ناوبژیوان بڕیارێکی زۆر باشیدا.
چوارشەممەی داهاتوو، ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16، میوانداری مان سیتی دەکات.