عێراقکوردستان

یاریدەدەری راهێنەری هەولێر بەڵێنێک بە هاندەرانی یانەکە دەدات

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستەکەیان بەرامبەر نەورۆز لە یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یاریدەدەری راهێنەری هەولێر بەڵێنێک بە هاندەرانی یانەکە دەدات.

لە کۆتا یاریی قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2 _ 0 بە نەورۆز دۆڕا، دووەم شکستی لە سەریەکی هەولێر بوو دوای ئەوەی لە سێ یاریی پێشووتر سەرکەوتنی به دەستهێنابوو.

حوسێن کازم یاریدەدەری راهێنەری هەولێر دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا دەربارەی شکستەکەیان گوتی:

پیرۆزبایی لە یانەی نەورۆز و هاندەرانی دەکەین، بەختێکی باشتر بۆخۆمان، یارییەکەمان بەشێوەیەکی تێپەڕاند لە رووی ئاستەوە بەڵام چەند هەلێکی ئاسانمان لەدەستدا، دوای گۆڵەکانی نەورۆز هەوڵماندا بگەڕێینەوە بەڵام نەمانتوانی و یاریزانە دابڕاوەکان کاریگەری لەسەرمان هەبوو، بەڵێن بە هاندەرانی هەولێر دەدەین کە لە قۆناخی دووەمی خولەکە بە شێوەیەکی جیاوازتر دەربکەوین و ئەنجاممان باشتر بێت.

ئەرکان ئەمیر بەرگریکاری هەولێر کە ئەمڕۆ لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەی بوو، هۆکاری شکستەکەیان باس دەکات و دەڵێت:

لە گێمی یەکەم ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد و دەمانتوانی گۆڵ تۆمار بکەین، لە گێمی دووەم نەورۆز هەڵەی تاکە کەسی ئێمەی قۆستەوە و گۆڵیان لێ تۆمار کردین، لە قۆناخی دووەم باشتر دەبین و زیاتر دڵی هاندەرانمان خۆش دەکەین.

بەم شکستە هەولێر لە ریزبەندی هەشتەم مایەوە بە 28 خاڵ، نەورۆزیش بە 26 خاڵ هاتە ریزبەندی 10ـەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button