ئیسپانیاگرنگترین

ئینیگۆ مارتینێز: دەبێت لەسەر ئەم شێوازەمان بەردەوام بین

Yariga App

یاریگا –

ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر سێڤییا دەكات.

شەوی رابردوو سێڤییا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 23ی لالیگای ئیسپانیا.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن لیڤاندۆڤسكی، فێرمین لۆپێز، رافینیا، و ئێریک گارسیاوە كران.


لە دوای یارییەكە ئینیگۆ مارتینێز گوتی:

پێوویست بوو ئەو یارییە بردنەوە بەدەستبهێنین بۆ ئەوەی لە پێشبڕكێیەكەدا بمێنینەوە، لە دۆخێكی باشداین، زۆر كار دەكەین، ئەنجامەكەش بێ كەم و كوڕییە چونكە فشار لەسەر ركابەرەكان زیاد دەكات.

سەرەڕای ئەو هەڵەیەی ساتی گۆڵی یەكسان بوون كردمان، زانیمان چۆن یاریی بكەین، تەنانەت بە یاریزانی كەمتریشەوە گۆڵمان كرد، یارییەكی جوانمان كرد و دەبێت لەسەر ئەم شێوازەمان بەردەوام بین.

متمانەم بە تیمەكەمان هەیە و بۆ فشارەكان و یارییەكانی داهاتوو ئامادەین، دەتوانین رووبەرووی ئاستەنگەكان ببینەوە و هێشتا لە ركابەرییەكانداین.

گرنگی بە فشارەكانی یارییەكان نادەین، متمانەیەكی زۆرمان بە خۆمان هەیە، هێشتا كات بۆ باشتربوون ماوە، خولەكەش درێژە و زۆری ماوە، ئەگەر هەندێك پێیان وابێت لە ركابرییەكە دەرچووین، ئێمە هێشتا لە ژیانداین و بەردەوامین لە شەڕكردن.

ئەگەر لە رووی بەرگرییەوە بە بەهێزی بمێنینەوە، دەزانین هێرشبەرەكانمان دەتوانن چی بكەن، تەنانەت كاتێک بە دە یاریزان یاریمانكرد، یارییەكەمان كۆنترۆڵ كردبوو وە هەلی گۆڵكردنیشمان درووستكرد.

بارسێلۆنا لە یاریی داهاتوودا رووبەڕووی رایۆ ڤاییكانۆ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button