ئینگلتەراگرنگترین

دوایین هەڵوێستی ئارسیناڵ بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریکارەکەی بۆ ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە زۆرەکەی لە دڵی بەرگریی عەوداڵی گرێبەستێکی گەورەیە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند مێرکاتۆیەکە چاوی بڕیوەتە تواناکانی ویلیام سالیبا لە ئارسیناڵ.

ریال دەیەوێ بڕی ئۆفەرەکەی بۆ سالیبا بە ئەندازەیەک بێت، بتوانێ گەنەرەز قایل بکات دەستبەرداری یاریزانە فەڕەنسییەکەیانبن.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی وەک RMC Sportی فەڕەنسی، ئارسیناڵ داوای نرخێکی زۆردەکات تا ئەستێرەکەی بفرۆشێت، ریال مەدریدیش دەزانێت یانە لەندەنییەکە چاوی لەوەیە سالیبا بکات بە گرانترین بەرگریکاری جیهان و پێش هاری ماگوایەر بداتەوە کە هاوینی 2018 بە بڕی 80 ملیۆن پاوەند لە لێیستەر سیتیەوە گوازرایەوە بۆ مانچێستەر یونایتد.

گرێبەستی یاریزانە 23 ساڵانەکە لەگەڵ تۆپچییەکان تا 29ی یۆنیۆی 2027 دەخایەنێت. لە ماوەکانی رابردووشدا چەندجارێک خواستی خۆی بۆ مانەوە لە یانەکەی باکووری لەندەن پیشانداوە.

ویلیام سالیبا ریال مەدرید بێ هیوا دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button