ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دیاریکرا

Yariga App

یاریگا –

جەستن کلویڤێرت بەباشترین یاریزانی پرێمەرلیگ لە مانگی کانونی دووەم دیاریکرا.

هێرشبەرەکەی بۆرنمس لەگەڵ هەریەکە لە یاریزانان، فیڵ فۆدن، كۆدی خاكپۆ، دین هیوسن، ئەلێكساندەر ئیزاك، ماتێتا و ئێمبۆیمۆ بۆ خەڵاتەکە پاڵێوراو بوو.

کلویڤێرت لە مانگی رابردوو بەشداریی 4 یاریی پرێمەرلیگی کرد. 5 گۆڵی کرد و 2 گۆڵیشی دروستکرد.

هاوکات یەکەمجارە هێرشبەرە هۆڵەندییە 25 ساڵانییەکە خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ لە پرێمەرلیگ بەدەستدەهێنێت.

براوەکانی باشترین یاریزانی مانگ لە پرێمەرلیگ 2024/25 

ئاب : ئێرلینگ هالاند (مان سیتی)
ئەیلول : کۆڵ پاڵمەر (چێڵسی)
تشرینی یەکەم: کریس وود (نۆتینگهام فۆڕێست)
تشرینی دووەم: محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوول)
کانوونی یەکەم: ئالێکساندەر ئیزاک (نیوکاسڵ)
کانوونی دووەم: جەستن کلویڤێرت (بۆرنمس)

 

بابەتی زیاتر

Back to top button