ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پلانە گەورەکانی ریال مەدرید بۆ هاوینی داهاتوو ئاشکرا دەبێت

"شێتانەترین هاوینی مەدریدییەکان"

Yariga App

یاریگا –

بە رابەڕایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز، ریال مەدرید خۆی بۆ مێرکاتۆیەکی هاوینەی شێتانە ئامادە دەکات.

ریال مەدرید بە وەرزێکی ناسەقامگیردا تێدەپەڕێت، پێکانە زۆرەکانی یاریزانان و ماوەیەکیش بە خۆگونجاندن لەگەڵ ئێمباپێ گرفتی سەرەکی یانەکەبوون. بەڵام کۆشکی سپی هەرگیز ناخەوێت و فلۆرێنتینۆ پێرێز لەئێستاوە پلان بۆ هاوینی داهاتوو دادەڕێژێت.

رۆژنامەنووسی RMC فابریس هاوکینس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید خەریکە لە ڤینیسیۆس جونیۆر بێهیوا دەبێت، بەهۆی نەگونجانی ڤینی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ و دروستکردنی کێشە لەگەڵ یاریزانانی هاوڕێی و دابەزینی ئاستی، یانەکە بیر لەوە دەکاتەوە دەستبەرداری ببێت.

سعوودیەکان ئۆفەرێکی یەک ملیار یۆرۆییان بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئامادە کردووە. پارە زۆرەکانی سعوودیە تەنانەت کاریان لە ئەستێرەیەکی تازە دەرکەوتووی وەک جۆن دوران کردووە، بۆیە هیچ گرێنتییەک نییە وەسوەسە نەخەنە دڵی ئەستێرە گەورەکانی دیکەش.

رۆژنامە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر ڤینی داوای رۆیشتن بکات ئەوا ریال مەدرید رێگەی دەدات و لاری لە رۆیشتنی سەماکارەکەی سامبا نییە.

ئامانجەکانی مێرکاتۆی هاوینە

لە ئەگەری رۆیشتنی ڤینیسیۆس پارەیەکی زۆر دەچێتە خەزێنەی یانەکە، ویلیام سالیبای فەڕەنسی و بەرگریکاری ئارسیناڵ ئامانجێکی سەرەکی پێرێز دەبێت لە هاوینی داهاتوودا، بەڵام ئەستەمە ئارسیناڵ دەستبەرداری ببێت.

ویلیام سالیبا

نرخی یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 80 ملیۆن یۆرۆیە. بەڵام ئارسیناڵ ئەگەر دەستبەرداری ببێت نرخێکی زیاتر داوا بکات و لە کاتی پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید دەبێت بە گرانبەهاترین بەرگریکاری جیهان.

لەلایەکی دیکە کیلیان ئێمباپێ باڵی چەپی بۆ چۆڵ دەبێت و خۆی بەبێ رکابەر دەبێت بە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە. ریال مەدرید هێرشبەرێکی سەرەڕم بۆ هاوکاری کیلیان دەگوازێتەوە.

ئێرلینگ هالاند بۆ ئەو رۆڵە ئامانجی سەرەکی فلۆرێنتینۆ پێرێز بوو، بەڵام بەهۆی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی ئەو خەونە کۆتایی هاتووە و یانەکە بەدوای سەرەڕمێکی دیکە دەگەڕێت.

سەبارەت بە رۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی، مێرێنگی وەک یاریزانێکی دەستلێنەدراو سەیری رۆدریگۆ دەکات. هەرچەندە پاریس سانجێرمان، مانچێستەر سیتی و سعوودیەکان ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن. بەڵام ریال مەدرید بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری رۆدریگۆ نابێت.

بەگوێرەی پلانە پێشوەختاکەنی فلۆرێنتینۆ پێرێز، مەدریدستاکان پێویستە لە ئێستاوە خۆیان بۆ هاوینێکی شێتانە ئامادە بکەن. تاوەکو رۆیشتنی ئەستێرە گەورەکانیان شۆکیان نەکات و ئامادەبن بۆ پێشوازیکردن لە ئەستێرەی نوێ.

رۆدریگۆ گۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button