ئینگلتەراگرنگترین

سەرچاوەکان مەرجێکی ترسناکی هالاند ئاشکرادەکەن لە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوە ئینگلیزیەکان مەرجێکی گرێبەستە نوێیەکەی ئێرلینگ هالاند لەگەڵ مانچێستەر سیتی ئاشکرادەکەن و بە هەڕەشەی دەبین بۆ جێهێشتنی یانەکە بە ویستی خۆی.

17ی مانگی رابردوو بوو یانە ئینگلیزیەکە نوێکردنەوەی هێرشبەرە نەرویجیەکەی تا هاوینی 2034 راگەیاند.

فەرمی: هالاند گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی نوێ کردەوە

بەڵام نوێکردنەوەکە هەروە بێ بەند و مەرجی ئاسان نەبووە و، مانەوەی گۆڵکارەکە تا نۆ ساڵیتر گەرەنتی نەکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوە ئینگلیزیەکانەوە، ئەو یاریزانە مەرجێکی جێگیکردووە کە رێگە بە جێهێشتنی سیتی دەدات بۆ پەیوەندیکردنی بە یانەی دڵخوازی خۆی لەباری سەرنەکەوتنی یانەکە بۆ چامپیۆنزلیگ.

ئێستا هێشتا مانگێک بەسەر نوێکردنەوەکەدا تێنەپەڕیوە و سەرەتای کۆتایی هالاند لەگەڵ سیتی دەرکەوتووە. بەوپێیە تیمەکەی گواردیۆلا لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی پرێمەرلیگن. لەگەڵ ئەو راستیەی کە تا رادەیکی زۆر کێبڕکێی نازناوەکەی لەدەستداوە، بەوپێیە 15 خاڵ لە لیڤەرپوولی پێشەنگەوە دوورە، رکابەرەکانی دیکەشی لە پلەکانی دووەم، سێیەم و چوارەم و تەنانەت دوو رکابەرەکەی شەشەم و حەوتەمیش ئاستێکی نموونەیی لەم وەرزە پێشکەشدەکەن و شەڕی گەیشتن بە پێگەکانی چامپیۆنزلیگ ئێجگار قورس بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button