یاریگا –
مانگی رابردوو نونۆ سانتۆ راهێنەری نۆتینگهام خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی دیسەمبەری پرێمەرلیگی بردەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ ئەم مانگە میکێل ئارتێتای وەک باشترینی مانگی یەنایەر دەستنیشانکرد،
لەو مانگەدا ئارسیناڵ بە راهێنەرایەتی ئارتێتا 5 یاریی ئەنجامدا توانی 11 خاڵ کۆبکاتەوە (سێ بردنەوە و دوو یەکسانبوون). کە بەمشێوەیە بوو: 3-1 بەرامبەر برێنتفۆرد، 1-1 لەگەڵ برایتن، بردنەوەی دێربی باکووری لەندەن 2-1 لە تۆتنهام، یەکسانبوونی 2-2 لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا و دوایین یاریی مانگەکەش 2-1 لە وۆڵڤزیان بردەوە.
راهێنەرە ئیسپانییەکە سێیەم جارە لەم وەرزە بۆ خەڵاتەکە دەپێورێت. پاڵێوراوانی دیکەی مانگەکە پێپ گواردیۆلای مانچێستەر سیتی، ئاندۆنی بۆرنمۆس و ئێدی هاوی راهێنەری نیوکاسڵ بوون.
BREAKING:🚨 Mikel Arteta has been named the Barclays Premier League Manager of the Month for January 🏆👔 pic.twitter.com/QqxnDF01uT
— Slow Sports News (@SlowSportsNews) February 6, 2025
ئەوە یەکەم جارە لەوەتەی مانگی فێبرایەری 2024 ئارتێتا خەڵاتەکە دەباتەوە.