ئینگلتەرا

فەرمی: یانەی مانچێستەر یونایتد پێکانە سەختەکەی لیساندرۆ مارتینێزی پشتراستکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد ئەمڕۆ بەفەرمی رایگەیاند پێکانەکەی لیساندرتۆ مارتینێز سەختە و بەپێی جۆرەکەی، لەم وەرزەدا ناگەڕێتەوە.

شەیتانە سوورەکان لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایان کرد پێکانەکەی مارتینێز لە بەستەری ئەژنۆیدایە بەڵام هێشتا بڕیار نەدراوە چ رێگەیەکی چارەسەرکردن دەگرنە بەر و چەند کاتی پێویستە بۆ چاک بوونەوە. لە هەموو بارێکدا ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانە کۆتایی هاتووە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، مانچێستەر یونایتد بە ساتەوەختێکی قورسدا تێدەپەڕێت لەرووی ئاست و ئەنجامەوە و مارتینێز لە ئاماژە ئەرێنییە کەمەکانی ئەم وەرزەی یانەکە بوو.

شەیتانە سوورەکان لە پلەی 13هەمی ریزبەندین بە کۆکردنەوەی تەنها 29 خاڵ لە 24 یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button