ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

دانی ئۆلمۆ لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یاریی داهاتوو ئامادە دەبێت.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ هێلێنا کۆندیس بڵاویکردووەتەوە، دانی ئۆلمۆ بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یاریی داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤاڵێنسیا ئامادە دەبێت.

دانی ئۆلمۆ لە 18ـی کانوونی دووەم تووشی پێکان بوو. بەو هۆیە بەشداریی چوار یاریی رابردووی یانەکەی نەکردووە.

پێنجشەممەی داهاتوو کاتژمێر 23:30 بەکاتی هەولێر بارسێلۆنا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا میوانداری ڤاڵێنسیا دەکات.

ئۆلمۆ بەتەواوی بۆ یارییەکەی ڤاڵێنسیا ئامادەیە و دەگەڕێتەوە لیستی یاریزانانی یانە کاتالونییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button