ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
وێستهام گرێبەستی خواستنی یاریزانێکی هەڵوەشاندەوە
یاریگا –
وێستهام یونایتد بە فەرمی گرێبەستی خواستنی جەیمس وارد پڕۆوسی لەگەڵ نۆتینگهام فۆڕێست هەڵوەشاندەوە.
گراهام پۆتەر، راهێنەری وێستهام لە سەرەتای دەستبەکاربوونی داوای گەڕانەوەی پڕۆوسی کردووە.
پڕۆوس لەوەتەی کۆتاییەکانی مانگی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردووەوە، تەنیا بەشداری سێ یاریی کردووە.
هەرچەندە بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی خواستن لەنێو گرێبەستەکەدا نەبوو، بەڵام هەردوولا رێککەوتن و پڕۆوس دەگەڕێتەوە قەڵای لەندەن.
ناوەڕاستکارە 30 ساڵانییەکە لە هاوینی 2023 بەبڕی 34 ملیۆن یۆرۆ لە ساوسامپتنەوە پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کردووە.
بەدرێسی هامەرز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 53 یاریی کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 11 گۆڵی دروستکردووە.