یاریگا –
ئەگەری هەیە ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد کۆتایی هاتبێت.
شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 24ـی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد لە یایگای ئۆڵدترافۆرد رووبەڕووی کریستاڵ پاڵاس بووەوە و 2-0 یارییەکەی دۆڕاند.
لە خولەکی 82 کارەساتێکی گەورەتر بەرۆکی شەیتانە سوورەکانی گرت و لیساندرۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی بەهۆی پێکانێکی سەختی ئەژنۆی بەگرییانەوە یاریگای جێهێشت.
Lisandro Martinez injury looks bad, man. He was just getting back in form 💔 pic.twitter.com/BQGclB9upk
— 曼联球迷 (@_Utdbaki) February 2, 2025
پاش یارییەکە رۆبن ئاموریمی راهێنەری یانەکە پشتڕاستیکردەوە پێکانی بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکە سەختە، هێشتا وردەکاری پێکانەکەی نازانن، شکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و جۆری پێکانەکە و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکرێت.
میدیاکانی بەریتانیا گومان دەکەن لیساندرۆ بەستەری ئەژنۆی پچڕابێت، ئەگەر ئەوەش راستبێت ئەوا ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکە کۆتایی هاتووە و تاوەکو نۆ مانگی دیکە ناگەڕێتەوە.
Ruben Amorim watching Lisandro Martínez leave the pitch through injury 💔 pic.twitter.com/4jOiF0jIS0
— ESPN UK (@ESPNUK) February 2, 2025