یاریگا –
جۆن ستۆنس، بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی هەمان وڵات دوای شكستە گەورەكەیان بەرامبەر ئارسیناڵ داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەكەی دەكات.
شەوی رابردوو ئاریسناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 24ی پرێمەرلیگ.
گۆڵەكانی ئارسیناڵ لەلایەن ئۆدیگارد، تۆماس پارتی، لێویس، كای هاڤێرتز و نوانێری تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی مان سیتیش ئێرلینگ هالاند تۆماریكرد.
The action from today’s defeat. 👇
— Manchester City (@ManCity) February 2, 2025
لە دوای یارییەكە و لە لێدوانەكانیدا بۆ سكای سپۆرتس، جۆن ستۆنس گوتی:
دۆڕانێكی قورس بوو، پێموایە هەموومان ناتوانین دۆڕاندن قبوڵ بكەین، سەختە لە دوای یارییەكی لەوشێوەیە بڵێم كە هەستم چۆنە.
هەست بە ئازار دەكەم، داوای لێبوردنیش لەو هاندەرانە دەكەم كە بۆ ئەوەی ئامادە بن و سەیری یارییەكە بكەن گەشتیان كرد.
لە كۆتا سی خولەكدا ئاستمان قبوڵ كراو نەبوو، چ لەسەر ئاستی تاكە كەسی و چ لەسەر ئاستی كۆمەڵ، ئەوە ئاستێك نەبوو كە رەنگدانەوەی تیپەكەمان بێت.
لە 65 خولەكی سەرەتادا تۆپی پێیەكەی جوانمان كرد، پیرۆزبایی لە ئارسیناڵ دەكەین و بڕدنەوە لێیان ئاسان نییە.
چاوەڕوان دەكرێت لە یاریی پلەی ئۆفی گەیشتن بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ مانچێستەر سیتی رووبەڕووی ریال مەدرید ببێتەوە.